دواين هه وال

ژیاننامەی شێخ محمودی حەفید

ژیاننامەی شێخ محمودی حەفید

شێخ مەحموودی حەفید
ناسراو بە حەفید کوڕی شێخ سەعیدی کوڕی کاک ئەحمەدی شێخ مەعروفی نۆدییە کوڕی مستەفا کوڕی ئەحمەدی نۆدیی شارەزوری بەرزنجی. [١]
لە یەکی کانوونی دووەمی ١٩١٨ لە کۆبوونەوەیەکدا لە سلێمانی لەگەڵ کۆڵۆنێڵ ئارنۆڵد وێڵسن، مەندوبی سیڤیلی میسۆپۆتامیا بە وەکالەت، سەرکردە کوردەکان داوای پاڵپشتیی بریتانیایان کرد بۆ دامەزراندنی کوردستانێکی یەکگرتوو‌و سەربەخۆ لەسایەی‌ پاراستنی بریتانیادا. لە نێوان ساڵانی ١٩١٩ و ١٩٢٢، شێخ مەحمود بەرزنجی کە سەرکردەیەکی کوردی کاریگەر بووە لە سلێمانی، حکومەتێکی کوردیی پێکھێنا و دوو شۆڕشی دژی حوکمی بریتانیا کرد. دوو ساڵی‌ پێ‌ چوو تا دەسەڵاتی بریتانی توانی راپەڕینەکانی سەرکوت بکات.
یەکەم شۆڕشی لە ٢٢ی مایسی‌ ١٩١٩ دەستی پێکرد‌و کە تیایدا ئەو کارمەندە بریتانیانەی لە سلێمانی بوون دەستگیرکران‌و شۆڕشەکە بەخێرایی بە موسڵ و ھەولێردا بڵاوبوووە. بریتانیا بۆ سەرکوت کردنی راپەڕینەکە بۆمبارانی ھەوایی، تۆپباران، شەڕی زەمینی‌و یەکجاریش گازی کیمیایی بەکارھێنا.
بریتانیەکان مەحمودیان دوورخستەوە بۆ ھندستان. لە حوزەیرانی ١٩٢٠، ٦٢ سەرکردەی خێڵەکیی ناوچەکە، داوای سەربەخۆیی کوردستانیان کرد لەژێر سایەی ئینتیدابی بریتانیا. رەتکردنەوەی بریتانیەکان بۆ حوکمی سەربەخۆی کوردەکان لەوەوە سەرچاوەی گرت کە سەرکەوتنی حوکمی سەربەخۆی کوردەکان لە ناوچەکەدا وا ئەکات عەرەبەکانی تر لە ھەردوو ناوچەی‌ بەغدا‌و بەسرە داوای سەربەھۆیی بکەن‌و بەمەش کۆنترۆڵی‌ راسەوخی بریتانیەکان بەسەر میسۆپۆتامیادا لەناودەچێت.
لە ساڵی‌ ١٩٢٢، بریتانیا شێخ مەحمودیان گێڕایەوە سەر دەسەڵات، بەو ھیوایەی‌ شێخ مەحمود کوردەکان رێکبخاتەوە‌و دژایەتی تورکەکان بکات کە داوای موسڵ‌و کەرکووکیان دەکرد. شێخ مەحمود مەملەکەتی کوردستانی راگەیاند و خۆی وەک مەلیکی کوردستان ناساند، دواتر رەزامەندی دەربڕی بە ئۆتۆنۆمییەکی سنوردار لەچوارچێوەی دەوڵەتی عێراقی تازەپێکھێنراودا.
لە ساڵی‌ ١٩٣٠ و دوای راگەیاندنی وەرگیرانی عێراق لە "عوسبەتول ئومەم"، شێخ مەحمود سێیەم راپەڕینی دەستپێکرد کە بە ھێزە زەمینی‌و ئاسمانییە بریتانییەکان سەرکوتکرا.

No comments:

Post a Comment

هه موو مافه كانى باريزراوه ديزاين
Theme images by sbayram. Powered by Blogger.