دواين هه وال

پڕۆستات" پێویستە هەر پیاوێك بیزانێت


"پڕۆستات" پێویستە هەر پیاوێك بیزانێت
پڕۆستات بە كەوانەیەكی رەش دیاریكراوە

پڕوستات غوددەیەكە كە لە ژێر میزەڵدانی رەگەزی نێردایە و رێگای چوونەدەرەوەی میز بە نێوەڕاستی ئەو غوددەیە تێپەڕدەبێت. 

پڕۆستات غوددەیەكە بە قەبارەی گوێزێك كە بە چوونە سەرەوەی تەمەن لە رەگەزی نێردا خۆی دەردەخات.قەبارەی ئەو غوددەیە لە نێوان 30 تا 50 ساڵیدا هەر 4 ساڵ و نیو یەك جار دوو بەرابەر دەبێت و لە میزكردندا كێشە دروست دەكات.شێرپەنجەی ئەو غوددەیە باوترین شێرپەنجەیە لە پیاواندا.

لە سەدا 80ی پیاوان تا تەمەنی 70 ساڵی تووشی گەورەبوونی پڕۆستات دەبەن.

میزەچركێ و هەستان لە خەوی شەوانە بۆ چوونە توالێت و هەروەها درێژخایاندنی بەتاڵكردنی میزەڵدان دیارترین هێماكانی تووش بوون بە نەخۆشی پڕۆستاتن. 

پێشینەی بنەماڵەیی و رەگەز و جۆری خواردن و جگەرەكێشان گرنگترین هۆكارەكانی تووش بوون بە شێرپەنجەی پڕۆستاتن.

پێویستە بەزووترین كات بۆ دیاریكردنی شێرپەنجەی پڕۆستات تێستی خوێن ئەنجام بدەین.

خواردنی قاوە مەترسی تووش بوون بە شێرپەنجەی پڕۆستات كەم دەكاتەوە.

No comments:

Post a Comment

هه موو مافه كانى باريزراوه ديزاين
Theme images by sbayram. Powered by Blogger.