بۆچی نابێت لەحەوزی مەلەدا میز بکەیت؟
ئامارەکان پیشاندەدەن، کە هەر (٥) کەس یەکێک میز دەکاتە ناو ئەو حەوزەی مەلەی تێدا دەکات! تەنها ئەنجامی ئەم کارە بێ ئەدەبانە، شەرمەزاربوون لەکاتی دەرکەوتنییدا نییە، بەڵکو تەنانەت بڕێکی کەم لەمیز دەکرێت ببێت بەهۆی دروستبوونی مادەی کیمیایی ژەهراوی لەناو ئاوەکەدا.
لەوانەیە هەندێک کەس وابیر بکەنەوە، میزکردن بەهۆی ئەوەی بەردەوام کۆلۆر دەکرێتە ناو ئاوەکەوە مەترسیدار نەبێت، بەڵام ئەم بابەتە راست نییە.
ئەرکی کۆلۆر لەحەوزی مەلەدا کوشتی باکتریاکانەو حەقی بەسەر کێشەکانیتری لەشەوە نییە،لەڕاستییدا ئەم مادە بەئاسانی لەگەڵ ترشی ئورەی ناو میز کارلێک دەکاتو هەندێک ئاوێتەی وەک سیانوکۆلۆرایدو تری کۆلۆرۆئامین دروست دەکات،کە مادەی ژەهراوی ترسناکن. تازەترین توێژینەوەی بڵاوەکراو لەژوڕناڵی (Environmental Science &Technology) پیشاندەدات (٩٣%)ی ترشی ئورەی ئەم ئاوێتانە سەرچاوەکەیان میزە، هەرچەند ئارەقیش هەڵگری بڕێک ترشی ئورەیە.
ئەوەی گرنگە لەم توێژینەوەدا دەرکەوتووە بڕکی زۆر میز پێویست نییە بۆ ئەوەی ئەم مادە کیمیاییە ترسناکانە دروست ببێتو ئاستی رێگەپێدراو تێپەڕێنێت. ئەم مادە ژەهراویانە لەوانەیە ببن بەهۆی دروستبوونی هەناسەتووندیو کێشەکانیتری کۆئەندامی هەناسە.
No comments:
Post a Comment