دواين هه وال

ژنان بەم شێوازانە مێردەكانتان بوروژێنن


ژنان بەم شێوازانە مێردەكانتان بوروژێنن

كەسایەتی ژن لە هەموو شتێك بۆ پیاو سەرنجڕاكێشترە، پیاو هەرچەند پتەوبێت و كەسایەتییەكی بەهێزی هەبێت، لە كۆتاییدا دێتەوە باوەشی ژنەكەی، بۆیە پێویستە ژنەكەی بە كەمێك سۆز و ناز مێردەكەی رازیبكات.

ئەمانە چەند رێگەیەكن كە بەهۆیانەوە دەتوانی زیاتر مێردەكەت لە خۆت نزیك بكەیتەوە :

جلوبەرگ
پیاوان بە گشتی و پیاوانی رۆژهەڵات بەتایبەتی حەز بەوە دەكەن جەستەی ژنەكانیان داپۆشراوبێت و لە دەرەوە زۆر دیارنەبێت، بەڵام ئەوەش ئەوە ناگەیێنێت تۆ دەبێت هەمیشە جلوبەرگی داپۆشراو بپۆشیت، ژنان پێویستە چەندین جۆر جلی تەنك و رەنگاورەنگ و سەرنجڕاكێشیان هەبێت بۆ ئەو كاتانەی تێیدا بە تەنیا لەگەڵ مێردەكەیانن، چونكە وروژاندنی پیاو سەرەتا لە دیدەیەوە دەستپێدەكات.

بۆن ( عەتر ) 
بۆنەكەت بۆ وروژاندنی مێردەكەت بەكاربهێنە، هەموو پیاوەكان ئاشقی بۆنی خۆشن، بۆیە هەموو كاتێك عەتر بەكاربهێنە و بەتایبەت پێش ئەوەی مێردەكەت لە كار بگەڕێتەوە، عەتر لەخۆت بدە و لە باوەشی بكە، بەمەش حەزناكات لە باوەشت دووربكەوێتەوە.

ماكیاژ
هەرچەندە لەوانەیە مێردەكەت حەزنەكات زۆر ماكیاژ لەخۆت بدەیت، بەڵام ئەوە شتێكی گشتییە و زۆربەی پیاوان حەز بە ماكیاژی زۆر لەسەر رووخساری ئافرەت ناكەن و پێیانوایە رووخساری راستەقینە دەشارێتەوە، بەڵام تۆ نابێت بەتەواوەتی دەست لە ماكیاژ هەڵبگریت و دەبێت هەوڵبدەیت بە شێوازێكی ناسك كەمێك ماكیاژ بەكاربهێنیت، بەتایبەتی كاتێك بە تەنیا لەگەڵ مێردەكەتی.

جووڵەی نوێ

مرۆڤ بە گشتی وایە كە لە رۆتین بێزاردەبێت و حەزی لە تاقیكردنەوەی شتی نوێیە، بۆیە ئەگەر دەتەوێت مێردەكەت بە شێوازێكی تازە بوروژێنیت، ئەوا دەتوانیت تاتۆیەكی كاتی لە پشتت یان لە نزیك سنگت بدەیت و جلوبەرگێكی تەنكی لەسەرییەوە لەبەركەیت، كە دەبێتە هۆی سەرنجڕاكێشانی مێردەكەت.

سۆز
پیاوان حەزیان لە ئەو ژنانەیە كە تەنیا لە كاتی پێویستدا بەهێزن، بەڵام زۆربەی كات ژنی نەرمونیانن. بۆیە ئەگەر لەگەڵ مێردەكەتدا كێشەیەك لە نێوانتان روویدا و زانیت ناتوانیت بە بەهێزی كەسایەتیت چارەسەری بكەیت، ئەوا باشترە رێگاكەت بگۆڕیت و قسە و شەڕ بووەستێنیت و، ناز بە مێردەكەت بدەیت و قسەی خۆشی بۆ بكەیت بەمەش هەم مێردەكەت رازی دەكەیت، هەم بەهۆی ناز و قسەی خۆشەكانیشتەوە لاپەڕەیەكی نوێی لەگەڵدا دەكەیتەوە، زیاتریش سەرنجی بەلای خۆتدا رادەكێشیت بەوەی كە دایمە لە بیریدا دەمێنیتەوە

No comments:

Post a Comment

هه موو مافه كانى باريزراوه ديزاين
Theme images by sbayram. Powered by Blogger.