بۆچی ژن لە كاتی سكپڕیدا دەڕشێتەوە؟
لەڕاستیدا 70%ی ژنانی سكپڕ تووشی ئێڵنج و رشانەوە دەبن، بەڵام هەموویان پێویستیان بە چارەسەری پزیشكی نییە، چونكە هەندێكیان تێكهەڵاتنی دڵیان نابێتە هۆی رشانەوەیەكی ئەوتۆ كە رێگری لەوە بكات دایك خۆراكی پێویستبخوات.
گەیڵ جۆنسن، راوێژكار لە كۆلێژی شاهانەی مامانەكان لە بەریتانیا دەڵێت "تەنیا 3%ی ژنانی سكپڕ تووشی ئێلنج و رشانەوەیەكی ئەوتۆ دەبن كە توانای خواردنیان پەكی دەكەوێت و دەبێ چارەسەری پزیشكییان پێبدرێ. هۆكارە سەرەكیەكەشی بەرزبوونەوەی ئاستی هۆرمۆنی HCG یە لە جەستەدا لە سێ مانگی یەكەمی سكپڕیدا".
ماجی هاوێڵ ماوەی 13 ساڵە بە خەواندنی موگناتیسی و ئارامكردنەوەی دەروون، هەوڵی كەمكردنەوەی ئەو حاڵەتە دەدات لەنێو ژنانی سكپڕدا، ئەو پێیوانییە بەرزبوونەوەی هۆرمۆن، تاكە هۆكاری تووشبوون بێت بەم حاڵەتە.
ئەو كە خاوەنی سەنتەرێكی خەواندنی موگناتیسیە، دەڵێت "هەندێك كۆمەڵگە هەن كە ئافرەتەكانیان لەكاتی سكپڕیدا تووشی ئێڵنج و رشانەوە نابن، ئەمەش دەریدەخات هۆكاری دیكەش هەن بۆ تووشبوون بەو حاڵەتە".
ئەو لە توێژینەوە و ئەزموونی خۆیەوە چەند هۆكارێك دەخاتە روو "هۆكارەكە یەكگرتنی كۆمەڵێك شتە، هەر لە ژینگەوە تا فشاری دەروونی و جۆری خۆراك و كۆبوونەوەی ماددەی زیانبەخش لە جەستەدا، هەموویان رۆڵ دەبینن".
رشانەوە و تێكهەڵاتنی دڵ لە زۆرینەی ژنانی دووگیاندا بە تەواوبوونی سێ مانگی یەكەمی دووگیانیەكەیان تەواو دەبێت، یان زۆر كەم دەبێتەوە
No comments:
Post a Comment