ژاوەژاو کاریگەری نەرێنی لەسەر دەروونی منداڵان دروست دەکات ، لەوبارەیەوە دەزگای تەندروستی منداڵان کە بارەگاکەی لەشاری میونخی ئەڵمانیایە رایگەیاندووە ، ئەو منداڵانەی بەردەوام لە کەشێکی نا ئارام و ژاوەژاودا دەژین ، دووچاری گرفتی سەر ئێشە دەبنەوە و توانای سەرنج و تێرامانیان نامێنێت . ھەروەھا ئەو منداڵانە دووچاری گرفتی گوێگرانی دەبنەوە.
بەمەبەستی دوورخستنەوەی منداڵایش لە کەشی نائارام و ژاوەژاو پرۆفیسۆر بەرتھولد سەرۆکی دەزگای تەندروستی منداڵان رێنمایی داوەتە دایکان و باوکان تا منداڵەکانیان لەو شوێنانە دووربخەنەوە کە ژاوەژاوی تێدایە و لە ماڵەوەش ژوورێکی تایبەتیان بۆ تەرخان بکرێت تا لە کەشێکی ئارامدا گەورە ببن .
No comments:
Post a Comment