دواين هه وال

زۆرترین بڕی تیشکی زیانبەخشی سەرو وەنەوشەیی لەکوێی زەوییدایە؟

زۆرترین بڕی تیشکی زیانبەخشی سەرو وەنەوشەیی لەکوێی زەوییدایە؟
زانایان ئەو شوێنەی سەر زەوییان دۆزیوەتەوە، کە بەرزترین ئاستی تیشکی سەرو وەنەوشەیی تێدایە. ئەو شوێنەش لەباشوری کیشوەری ئەمریکادایە. زنجیرە کێوەکانی ئاندی بۆلیڤا لەمەودای دووری (١٥٠٠٠) مایلی ژێر هێڵی ئیستیوادایە. رێژەی تۆمارکراوی تیشکەکە بریتییە لە( ٤٣.٣) یوڤی ئەندێکس (UV index)، ئەم بڕە نزیکە لەئاستی تیشکی سەر مەڕیخ‌و بۆ ژیان زۆر زیانبەخشە.
لەناوچوونی توێژاڵی ئۆزۆن‌ هۆکاری بەرزبوونەوەی ئاستی تیشکی سەروبەنەوشەییە.
ئەنجامی ئەم توێژینەوە لەژوڕناڵی (Frontiers in Environmental Science) بڵاوبووەتەوە.
لەنەخشەی ژێرەوە دەکرێت بەنزیکەیی ئاستی تیشکی سەروبەنەوشەیی لەشوێنە جۆربەجۆرەکانی زەوییدا ببینیت.

No comments:

Post a Comment

هه موو مافه كانى باريزراوه ديزاين
Theme images by sbayram. Powered by Blogger.