پیسترین شەقامی جیهان کامە شەقامە؟
شەقامی ئاکسفۆرد
شەقامی ئاکسفۆردی لەندەن، بەرزتری ئاستی پیسی لەهەموو جیهاندا هەیەوناوی پیسترین شەقامی جیهانی بەسەردا بڕاوە. بەپێی توێژینەوەیەک لەم شەقامەدا دووانە ئۆکسایدی نیترۆجین بەرزترین ئاستی هەیە. ئەم مادەیە مەکینە گازویلییەکان دروستی دەکەنو دەبیت بەهۆی دروستبوونی هەناسە تووندیو جەڵتەی دڵ.
ئەم مادە کیمیاییە زیان دەگەێنێت بەسییەکانو هەوکردنی سییەکان دروست دەکات، ئەم هەو کردنانە نیشانەکانی بریتییە لەکۆکە،سەرماخوردەییو ئەنفڵۆنزا.
دەیڤید کارلساو لەزانکۆی کینگز کۆلێجی لەندەن، توانیویەتی زۆرترین رێژەی (٤٦٣) مایکرۆگرام دووانە ئۆکسایدی نیترۆجین لەهەر مەتری سێ گۆشەی هەوادا لەشەقامی ئاکسفۆرددا بپێوێت، کە ئەمەش بەرزترین بڕە لەئاستی جیهاندا.
تێکڕای چڕی دووانە ئوکسایدی نایترۆجین لەم شەقامەدا (١٣٥) مایکرۆگرام لەهەر مەتری سێگۆشەدایە، کە سێ بەرامبەر زیاترە لەڕێژەی رێگەی پێدراوی یەکێتیی ئەوروپا.
ساڵانە نزیکەی (٣٠)هەزار کەس بەهۆی کێشەی کۆئەندامی هەناسە، کە هۆکارەکەی دەگەڕێتەوە بۆ پیسبوونی هەواو دووانە ئۆکسایدی نایترۆجین دەمرن.
|
ته ندروستى

ريكلام
ته ندروستى

ريكلام
ريكلام

ريكلام
ريكلام
ريكلام
كاتهكانی بانگ بهكاتی سلێمانی
پیسترین شەقامی جیهان کامە شەقامە؟
Subscribe to:
Post Comments (Atom)
No comments:
Post a Comment