ئایا زیانەکانی بەکارهێنانی مۆبایڵ لە سەر منداڵ دەزانیت
گه‌وره‌ترین توێژینه‌وه‌ی پزیشكی ئه‌وه ده‌رده‌خات، به‌كارهێنانی مۆبایل له‌لایه‌ن منداڵانه‌وه له روی ته‌ندروستیه‌وه كاریگه‌ری خراپی هه‌یه‌و هۆكاره بۆ توشبون به شێرپه‌نجه‌ی مێشك‌و گه‌شه‌نه‌كردنی توانای خانه‌كانی.
به‌پێی توێژینه‌وه‌یه‌ك لە به‌ریتانیا ئه‌نجامدراوە له روی كاریگه‌رییه‌كانی مۆبایل له‌سه‌ر منداڵان، ئه‌وه ده‌رده‌خات كه زۆر به‌كارهێنانی مۆبایل له‌لایه‌ن منداڵانه‌وه كاریگه‌ری نێگه‌تیڤی له‌سه‌ر ته‌ندروستی ئه‌و منداڵانه هه‌یه‌و هۆكارێكه بۆ وه‌ستانی گه‌شه‌كردنی خانه‌كانی مێشك‌و توشبونیان به نه‌خۆشی شێرپه‌نجه.
توێژەرێك لە زانكۆی ئه‌مبیریاڵ له له‌نده‌ن، ده‌ڵێت: توێژینه‌وه‌یه‌كیان له‌سه‌ر زیاتر له 2500 منداڵ كردوه كه ته‌مه‌نیان له نێوان 11 بۆ 12 ساڵ بوه‌و ده‌ركه‌وتوه ئه‌و منداڵانه‌ی كه سه‌ره‌تای گه‌شه‌ی جه‌سته‌یی‌و مێشكیدان‌و مۆبایلی تایبه‌ت به خۆیان هه‌یه‌و رۆژانه به‌كاریده‌هێنن، به‌هۆی كاریگه‌ری ئه‌و شه‌پۆله رادیۆییانه‌ی كه لێیه‌وه ده‌رده‌چێت له‌ماوه‌یه‌كی كه‌مدا كه كه‌متره له ده ساڵ دوچاری توشبون به نه‌خۆشی شێرپه‌نجه‌ی خانه‌كانی مێشك ده‌بن.
No comments:
Post a Comment