چی دەربارەی پەردەی كچێنی دەزانیت ؟
رەنگە زۆرێك لە كچان لە لەدەستدانی پەردەی كچێنیان بترسن، بەڵام ئایا لە كاتی لەدەستدانی پەردەی كچێنی چی روودەدات و تۆ چی دەربارەی ئەم پەردەیە دەزانیت؟
بۆ ئەوەی لەو رووەوە زانیاریت هەبێت، پێویستە سەرەتا ئەوە بزانیت كە هەموو دڕانێك لە پەردەی كچێنیدا نابێتە هۆی خوێنبەربوون. هەرچەندە زۆربەی كچان تەنانەت ژنانیش ئەوە نازانن، بەڵام لە رووی زانستییەوە مەرج نییە هەموو دڕانێكی پەردەی كچێنی ببێتە هۆی خوێنبەربوون. یان رەنگە كچ بەهۆی وەرزشكردن، بەربوونەوە بە شێوازێكی دیاریكراو ئەو پەردەیەی لەدەستدابێت، هەروەها هەندێك كچ هەر لە بنەڕەتدا ئەو پەردەیەیان نییە، ئەمەش ئەوە ناگەیەنێت ئەو كچە پێشتر سێكسی لەگەڵ پیاو ئەنجامداوە.
پێوستە كچان ئەوەندە بیر لەو پەردەیە نەكەنەوە، لەكاتێكدا بۆ یەكەمجار لەگەڵ خۆشەویستەكانیان هاوسەرگیری دەكەن و پەیوەندی جەستەییان دەبێت، كچان دەبێت لەوە دڵنیابن، كە كاتێك كچ پەردەی كچێنی نامێنێت هیچ گۆڕانێك لە شێوەی دەرەوەی روونادات، وەك چۆن ئافرەتە بەتەمەنەكان ئەو قسەیەیان هەیە كە دەڵێن :"ئەوەی ژنبێت و پەردەی كچێنی نەمابێت، بە لاری دەڕوات" .
پەردەی كچێنی پەردەیەكی تەنكە، كە پێشەوەی ئەندامی زاوێی مێینە دادەخات و بەپێچەوانەی گوتە باوەكە بە دەستپەڕ نادڕێت. هەرچەندە كاردانەوەی جەستەیی و هەستی هەر كچێك لە هی كچێكی دیكە جیاوازە كاتێك پەردەی كچێنی دەدڕێت، بەڵام ئەوەی زۆربەی ژنان لەسەری كۆكن ئەوەیە، كە دڕانی پەردەكە ئازاری هەیە و مەحاڵە لە شەوی یەكەم بگەن بە ئۆرگازم ( ترۆپكی چێژی سێكسی).
تەندروستی کوردستان ـ ئاژانسەكان .
No comments:
Post a Comment